ته‌ندروستی -
بۆچی هه‌ست به ئازاری دڵ ده‌كه‌م ئه‌و كاته‌ی هه‌ناسه ده‌ده‌م؟ ڕه‌نگه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌ی هه‌بێت یه‌كه‌م گرفت كه به‌خه‌یاڵیدا بێت ئه‌گه‌ری جه‌ڵته‌ی دڵه به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر چوبێته ته‌مه‌نه‌وه.
له ڕاستیدا ئه‌مه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره نیه و هه‌بوونی ئازاری دڵ له‌كاتی هه‌ناسه‌داندا هیچ په‌یوه‌ندی به جه‌ڵته و نه‌خۆشی دڵه‌وه نیه به‌ڵكو ئه‌گه‌ری زۆره گرفت له سییه‌كان یان سورێنچكدا هه‌بێت و له كۆتایدا باشترین ڕێگه بۆ دیاریكردنی هۆكاری حاڵه‌ته‌كه پشكنینی پزیشكیه.
له‌و هۆكارانه‌ی كه واده‌كات توشی ئازاری دڵ ببیت كاتێك هه‌ناسه ده‌ده‌یت ڕه‌نگه یه‌كێك بێت له‌مانه:
1-هه‌وكردنی سییه‌كان به‌هۆی جۆرێك ڤایرۆس یان به‌كتریا و كه‌ڕوه‌وه.
2-نه‌خۆشی سیل كه هۆكاره‌كه‌ی جۆرێك به‌كتریای مه‌ترسیداره.
3-هه‌وكردنی په‌رده‌ی سییه‌كان.
4-هه‌وكردنی بۆری هه‌وا و هه‌ناسه.
كه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته به مه‌ترسیدار داده‌نرێت:
1- ئه‌و كاته‌ی نه‌خۆش ئاگای له‌ده‌ست بدات.
2-كاتێك حاڵه‌ته‌كه هه‌ناسه توندی له‌گه‌ڵدا بێت.
3-هه‌بوونی گرفتی هه‌ستیاری لوت.
4-هه‌ستكردن به خنكان.
5-ئارق كردنه‌وه.
6-هه‌بوونی خوێن له‌كاتی كۆكه‌دا.
7-گرفتی سه‌ر گێژخواردن.
8- به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش.