پێشمه‌رگه سپۆرت -
فیدراسۆنی تۆپی پێی عێراق واده‌ی ده‌ست پێكردنی وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراقی دیاری كرد .
به پێی بڕیارێكی فیدراسیۆنه‌كه به‌به‌شداریكردنی 20 تیپی یانه جیا جیاكانی عێراق ڕۆژی 14ی ئه‌یلول وه‌ك واده‌ی ده‌ست پێكردنی خوله‌كه بۆ وه‌رزی 2018 - 2019 دیاری كرد ، له هه‌مان كاتدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سه‌ره‌تایی ئه‌و مانگه‌ی وه‌ك ده‌ست پێكێك بۆ ده‌ست پێكردنی یاریه‌كانی جامی یانه‌كانی عێراق دیاری كرد .
جێگه‌ی باسه تیپی تۆپی پێی یانه‌ی زه‌ورا بۆ 14 هه‌مین جار له مێژوی خۆیدا نازناوی خولی یانه نایابه‌كانی عێراقی بۆ وه‌رزی 2017 - 2018 ده‌سته‌به‌ركردوو هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی كه‌ربه‌لا و زاخۆش بۆ ململانێی خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق دابه‌زین .