ته‌ندروستی -
زاناكان له زانكۆی لاسال له به‌رازیل گه‌یشتونه‌ته ڕێگه‌یه‌كی ئاسان بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی بۆ ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ توشی خه‌مۆكی ده‌بێت واده‌كات خه‌م و كێشه‌كانی بیر بچێته‌وه.
پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌نجامدانی چه‌ند ڕاهێنانێكی جه‌سته‌ی و وه‌رزشكردن یارمه‌تی ڕێكخستنی باری ده‌رونی مرۆڤ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی مێشكی له بارێكی باش‌دا بمێنێته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له قورسترین قۆناغه‌كانی خه‌مۆكیدا بێت.
سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه فیلیپ باریتۆ شوتش ده‌ڵێت" ئه‌مه یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌یه كه ئاشكرای بكات چالاكی جه‌سته‌ی و وه‌رزش ده‌بێته چاره‌سه‌ر و پارێزه‌ری مرۆڤ له توشبوون به خه‌مۆكی"
توێژه‌ره‌وه‌كان هیوای ئه‌وه ده‌خوازن ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه ده‌ستیان كه‌وتوه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان ژیانێكی ته‌ندروست بژین و له ئێستادا سه‌رقاڵی دیاریكردنی چه‌ند جۆرێك ڕاهێنانی وه‌رزشین هه‌تا باشترینیان وه‌ك چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی دیاری بكه‌ن.