پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌ده‌ست هێنانی نازناوی خولی نایابی عێراق و سه‌ركه‌وتنی له زۆرترین یاریه‌كانی خوله‌كه ، ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی زه‌ورا دوایی ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه گرێبه‌سته‌كه‌یان بۆ وه‌رزی داهاتوو بۆ نوێ كرده‌وه .
عه‌بدول ڕه‌حمان ڕه‌شید ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی زه‌ورا ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت ڕاست كرده‌وه كه له زۆرێك له خاڵه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌یوب ئه‌دیشۆی ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌یان گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجام و له ئێستاوه بۆ داهاتوو ئاماده‌كاریه‌كان بۆ پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی ولاَتانی ئاسیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و كۆمه‌ڵێك له یاریزانانی ئاست به‌رز و لێهاتووش بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه بانگێشت ده‌كرێت .
جێگه‌ی باسه یانه‌ی زه‌ورا له وه‌رزی 2017 - 2018 ی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق دا توانی نازناوی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنێت .