ته‌ندروستی -
كۆمه‌ڵێك له زاناكان له زانكۆی هارڤارد هۆشداری ده‌ده‌ن له‌سه‌ر زیان و مه‌ترسیه‌كانی پله‌ی گه‌رمای به‌رز له‌سه‌ر مێشك به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر تاك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ژینگه‌یه‌كدا بێت كه پله‌ی گه‌رمای زۆر به‌رز بێت چونكه ئه‌مه مه‌ترسی توشبوون به چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی ترسانك زیاد ده‌كات.
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما توانای جه‌سته‌ی مرۆڤ كه‌مده‌كاته‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی له‌ش دروست ده‌كات ه تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 18 بۆ 75 ساڵدایه.
ئه‌م توێژه‌ره‌وانه ئاشكرایان كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی له شوێنێكدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له ماوه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما هه‌وای فێنكیان ده‌ست نه‌كه‌وێت ئه‌وه %13 ئه‌گه‌ر داڕمانی توانا مێشكیه‌كانیان كه‌مده‌كاته‌وه له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی له شوێنی فێنك ده‌ژین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پله‌ی گه‌رمای به‌رز توانا مێشكیه‌كانی خوێندكار به ڕادده‌ی %30 بۆ 50 داده‌به‌زێنێت.
مانه‌وه له شوێنی گه‌رم كه پله‌كانی گه‌رما تیایدا به‌رز بێت ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه درێژ خایه‌نه‌كانی وه‌ك "دڵ و سنگ" زیاد ده‌كات و ڕه‌نگه هه‌ندێكجار ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌رگه نه‌گرێت ببێته هۆی مردن.