پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوای به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كانی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كیژانی كراوه‌ی یانه‌كانی كوردستان ، به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا میوانداری كرد له تیپی تۆپی سه‌رمێزی كیژانی یانه‌ی پێشمه‌رگه .
له دیدارێكی وه‌رزشی دا و دوایی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ستایشی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كیژانی یانه‌كه‌یانی كرد كه هه‌نگاو به هه‌نگاو ئاستیان به‌ره‌و لوتكه ده‌ڕوات و به‌رو پێش ده‌چن ، خه‌لاَتی تایبه‌تی پێشكه‌ش كردن ، ئه‌مه‌و به‌ڵێن حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه و كیژه یاریزانان سوپاسی به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فایان كرد له پایی ئه‌و هاوكارییه به‌رده‌وامانه‌ی بۆ تیپه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ده‌كات و به تایبه‌ت تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچان ، هه‌روه‌ك به‌ڵێنیان دا كه ئه‌وان هه‌رده‌م له هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كان بن .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامانه‌ی ئه‌وان وه‌ك تیپی كیژانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراق و پاڵه‌وانێتیه كراوه‌كان به‌ده‌ستی دێنن ، به‌ڵێن حه‌یده‌ر له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سوپاسی تایبه‌تی سه‌رۆكی یانه‌كه‌مان به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ده‌كه‌م و سوپاسی تایبه‌تم بۆ به‌ڕێز مامۆستا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه‌مان كه هه‌رده‌م هاوكارمانه و له نزیكه‌وه وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپه‌كه‌مان له كه‌م و كوڕه‌یه‌كانمان ده‌كۆڵێته‌وه و هیوادارین توانیبێتمان كه به ئه‌نجامی شایسته ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه بكه‌ینه دیاری بۆ یانه‌كه‌مان و شاری سلێمانی .