پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئاماده‌كاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌نجام دانی یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به یاریه‌كی دۆستانه میوانداری كرد له هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌ی ئه‌نبار .
له‌و یاریه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه به پلانه‌كانی ئه‌رسه‌لان جه‌لالی ڕاهێنه‌ر سه‌ركه‌وتوانه توانیان به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن.
بڕیاره تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغی خۆی له خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام بدات و تێیدا میوانداری له تیپی تۆپی پێی یانه‌ی برایه‌تی ده‌كات .