پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی شه‌ش یاری هه‌فته‌ی سێهه‌می خولی پله یه‌كی لاوانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دراو تێیداو دوایی به كۆتاهاتنی یاریه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه و له گروپی یه‌كه‌م لاوانی یانه‌ی ئارارات به 5-2 گۆڵ له لاوانی یانه‌ی كۆیه‌ی برده‌وه و هه‌روه‌ك لاوانی یانه‌ی هه‌ڵۆش به 2 گۆڵی خاوێن له لاوانی ئاسۆیان برده‌وه و بروسكیش له نێو یاریگه‌ی خۆیدا به 2 گۆڵی بێ وه‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر لاوانی یانه‌ی ئالاَ توشی شكست هات .
له گروپی یه‌كه‌میی یانه به‌شداره‌كانیش لاوانی ئاشتی به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ له‌به‌رامبه‌ر لاوانی ڕزگاری توشی شكست هاتن و سیروانی نوێش له یاریگه‌ی خۆیدا و به 3 گۆڵی بێ وه‌لاَم له لاوانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی برده‌وه و دواجار لاوانی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ له یاریگه‌ی خۆیاندا و به 3-1 گۆڵ له لاوانی یانه‌ی سیروانی شاره‌زووریان برده‌وه .
فۆتۆ : دانه‌ر ئه‌سلاَن