پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئاماده‌كاریه‌كی چڕ و ئه‌نجام دانی سێ كه‌مپی مه‌شقی له نێو خۆی عێراق و ده‌ره‌وه‌دا ، هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی باله‌ی عێراق ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی ئاسیا به كۆتا هێنا و له ڕِێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی به‌غداوه گه‌یشتنه ولاَتی به‌حرێن .
هه‌ڵبژارده‌كه له 15 یاریزان و ستافی مه‌شقی پێك دێن و له ڕۆژانی داهاتوو به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتییه به‌هێزه ده‌كه‌ن كه بڕیاره یاریه‌كانی له ولاَتی ناوبراو ئه‌نجام بدرێن .
جێگه‌ی باسه له نێو پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان سێ یاریزانی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه به‌هێز ده‌كه‌ن .