پێشمه‌رگه سپۆرت -
فوَتوَ : ئارام مولود
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێنان هه‌ردوو تیپی بادمنتۆنی یانه‌كانی گازی باكور و بابه گوڕ گوڕی شاری كه‌ركوك ڕویان كرده شاری سلێمانی و ئه‌نجام دانی كه‌مپه‌كه‌یان له هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ست پێكرد.
ئه‌مه‌و دوایی هاوكاری یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ تیپه‌كانی بادمنتۆنی هه‌ردوو یانه و به‌مه‌به‌ستی سوپاس كردنی یانه‌ی پێشمه‌رگه شاندی هه‌ردوو تیپ كه پێك هاتبوون له سه‌رپه‌رشتیار و ستافی مه‌شقی و یاریزانان سه‌ردانی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان كرد .
سه‌ره‌تایی دیداره‌كه كه به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه و مامۆستا ئیبراهیم قاسم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی به‌ڕێوه چوو به سوپاسی شاندی میوان ده‌ستی پێكرد بۆ ئه‌و هاوكاریانه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه بێ جیاوازی خزمه‌ت به وه‌رزشی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ك هیوایان خواست یانه‌كه هه‌رده‌م له گه‌شانه‌وه‌دا بێت و پاڵپشت بێت بۆ وه‌رزش وانان .
دواتر به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌ردوو تیپی بادمنتۆنی یانه‌كانی گازی باكور و بابه گوڕ گوڕ خواست و پاڵپشتی بؤ وه‌رزش كاران و وه‌رزش دۆستان دووپات كرده‌وه وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه كه درێخی ناكه‌ن بۆ پێشكه‌وتنی وه‌رزش و یاريیه جۆرا و جۆره‌كان .