پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌ڕێوه چوونی 38 هه‌فته له یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی زه‌ورای شاری به‌غداد به كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین خاڵ توانی نازناوی وه‌رزی 2017 - 2018 ی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنێت .
له دوا هه‌فته‌ی یاریه‌كان یانه‌ی زه‌ورا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا بووه میوانی یانه‌ی نه‌فت و دوایی ئه‌وه‌ی له‌و یاریه‌دا به دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم توشی شكست هات به‌لاَم ئه‌و ئه‌نجامه كاری نه‌كرده سه‌ر پله‌كه‌ی له ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و به كۆی 88 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی به‌ده‌ست هێنا و له مه‌راسیمێكی وه‌رزشی دا قه‌ڵغان و جامی خوله‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه .
ئه‌مه‌و یانه‌ی قوه جه‌ویه به 84 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌فت توانی پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان مسۆگه‌ر بكات و پله‌ی سێهه‌میش بۆ یانه‌ی نه‌فت بوو به هه‌مان ئه‌و ژماره‌ی خاڵه .
دوا پله‌كانی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی به‌شداری خوله‌كه‌ش له‌م وه‌رزه‌دا بۆ یانه‌كانی كه‌ربه‌لا و زاخۆ بوو .
ئه‌مه‌و ته‌واوی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون :
زه‌ورا 88 خاڵ
قوه جه‌ویه 84 خاڵ
نه‌فت 84 خاڵ
شوڕته 83 خاڵ
كاره‌با 58 خاڵ
نه‌جه‌ف 55 خاڵ
ئه‌مانه به‌غداد 53 خاڵ
نه‌فت میسان 49 خاڵ
نه‌فت وه‌سه‌ت 49 خاڵ
نه‌فت جنوب 49 خاڵ
سه‌ناعات كاره‌بائیه 47 خاڵ
سه‌ماوه 44 خاڵ
حدود 43 خاڵ
ته‌ڵه‌به 43 خاڵ
مینا 41 خاڵ
به‌حری 38 خاڵ
دیوانیه 31 خاڵ
حسێن 27 خاڵ
كه‌ربه‌لا 27 خاڵ
زاخۆ 25 خاڵ
جێگه‌ی باسه یانه‌كانی زه‌ورا و قوه جه‌ویه به‌شداری له پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی ولاَتانی ئاسیا ده‌كه‌ن و هه‌ردوو یانه‌كانی كه‌ربه‌لا و زاخۆش بۆ ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كانی عێراق دابه‌زین .