ته‌ندروستی -
سڕبوونی ده‌ست و پێ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام هه‌ستی پێ بكه‌یت ئه‌وه حاڵه‌تێكی نه‌خۆشییه یان ناته‌واویه‌كه له ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌دا و باشتر وایه هۆكاره‌كانی بزانیت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌ربگریت.
1- په‌ستانی ده‌ماره هه‌سته‌وه‌ره‌كان: له‌ئه‌نجامی شێوازی كاركردنی رۆژانه‌وه دێت وه‌ك وه‌ستانی زۆر یان به‌كارهێنانی مۆبایل‌و كۆمپیوته‌ر پاش ئه‌وه‌ی په‌ستان ده‌كه‌وێته سه‌ر دڕكه‌په‌تكی (حبل شوكی) مرۆڤ ئه‌مه‌ش واده‌كات كه به‌باشی كاری خۆیان نه‌كه‌ن به‌مه‌ش هه‌ست به‌سڕبون ده‌كرێت له‌ده‌ست‌و قاچدا.
2- كه‌می ئۆكسجینی خۆراك: ئه‌گه‌ر وه‌ك پێویست خۆراك نه‌گاته هه‌سته‌وه‌ره‌كان ئه‌وا دڕكه‌په‌تك به‌نیشانه‌ی ئازار‌و سڕبون له‌ده‌ست‌و قاچدا دروست ده‌بێت ئه‌ویش به‌هۆكاری گیرانی مولوله‌ی خوێنهێنه‌ره‌كان وه‌ك به‌رزی كۆلسترۆل یان چه‌وری كه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ جه‌ڵده‌ی مێشك‌و دڵ.
رێنمایی پێویست بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته: وه‌رزشكردن‌و رۆیشتن‌و مه‌له‌كردن و خواردنی ته‌ندروست به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو له‌ژێر چاودێری چاره‌سه‌ری سروشتی شاره‌زا تاكو به‌دوربیت له‌و كێشه‌یه.