پاڵه‌وانێتیه‌كی‌ تێنسی‌ سه‌ر زه‌وی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت - چوار یاریزانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌شدارن




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

به‌سه‌رپه‌رشتی‌ یه‌كێتی‌ تێنسی‌ سه‌ر زه‌وی‌ سلێمانی‌ و له‌سه‌ر یاریگه‌كانی‌ هۆتێل گراند ملنیۆم پاڵه‌وانێتی‌ تێنسی‌ سه‌ر زه‌وی‌ یاریزانانی‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ ئه‌نجام ده‌درێت .

پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 5:00 ی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ 19 ته‌مووز ده‌ست پێده‌كات و یاریه‌كانی‌ بۆ ڕۆژانی‌ داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت ، سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجام دانی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ محه‌مه‌د حسێن یاریزانی‌ تێنسی‌ سه‌ر زه‌وی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاندوو ووتی‌ ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ له‌ ژێر چاودێری‌ و سه‌رپه‌رشتی‌ یه‌كێتی‌ تێنسی‌ سه‌رزه‌وی‌ سلێمانی‌ ده‌ بێت و هۆتێل گراند ملنیۆم سپۆنسه‌ری‌ ده‌كات ، هه‌روه‌ك ئه‌و یاریزانه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی‌ پێدا كه‌ یاریه‌كانی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ تاك به‌ شێوه‌ی‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ و یه‌ك شكست ئه‌نجام ده‌درێت و له‌ كۆتایش بڕوانامه‌ ده‌درێته‌ به‌شداران .

سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری‌ یاریزانانی‌ تیپی‌ تێنسی‌ سه‌رزه‌وی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ محه‌مه‌د ووتی‌ ، هه‌ریه‌ك له‌ ( محه‌مه‌د حسێن ، ئالان سه‌لام ، ئه‌یاد ئیبراهیم و باوان تاڵب ) وه‌ك یاریزانانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌شداری‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ ده‌كه‌ین و ئاماده‌كاری‌ ته‌واویشمان كردووه‌ بۆ ئه‌نجامه‌كان .



PM:04:45:18/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 621 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌