پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی لاوانی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان درێژه‌ی ده‌بێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و بڕیاره كاتژمێر 5:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 19 ته‌مووزی 2018 ییاریه‌كانی هه‌فته‌ی سێهه‌می هه‌ردوو گروپی به‌شداری خوله‌كه ئه‌نجام بدرێن .
له‌م هه‌فته‌یه‌دا و له گروپی یه‌كه‌م ئارارات و كۆیه له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئارارات ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی ده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ك لاوانی یانه‌كانی هه‌ڵۆ و ئاسۆش له‌سه‌ر یاریگه‌ی بلێ به یه‌ك ده‌گه‌ن ، ئه‌مه‌و یاریگه‌ی دووه‌می یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته پێگه‌ی‌ی به یه‌ك گه‌یشتنی لاوانی یانه‌كانی بروسك و ئالاَ .
له گروپی دووه‌میش لاوانی ئاشتی له یاریگه‌ی خۆیاندا میوانداری له لاوانی ڕزگاری ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ك ده‌ربه‌ندیخانیش ده‌بێته میوانی یانه‌ی سیروانی نوێ و لاوانی چه‌م چه‌ماڵ-یش میوانداری له لاوانی سیروانی شاره‌زوور ده‌كه‌ن .