‌کاریگەرییەکانی خەوتن لەسەر جوانبوونی دەموچاو


 
ته‌ندروستی‌ - 

خەو یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی تەندرووستی مرۆڤ و بەبێ خەو مرۆڤ تووشی جۆرەها کیشەی جەستەیی و دەروونی دەبێت. 

خەو چەندین سوودی هەیە بۆ پێست و جوان دەرکەوتنی مرۆڤ:

١- پێستێکی گەشاوە

پیستی مرۆڤ خەو بەکاردەهێنێت بۆ دووبارە درووستکردنەوەی خۆی، لە رێگەی خەوەوە خانە کۆنەکانی پێست لادەبرێن و خانەی نوێ لە جێگەیان درووست دەبێت. بۆیە هەبوونی بەرنامەیەکی رێک  و پێک بۆ خەوتن دەبێتە هۆی پیستێکی گەشاوە و جوان، لە بەرامبەردا کەمخەویی دەبێتە هۆی ناشرین بوون و شێوانی جوانی پێستی دەموچاو. 

٢- زیپکەی کەمتر


خەوی زیاتر دەبێتە هۆی زیاتر ساف بوونی پێست. بەڵام کەمخەویی دەبێتە هۆی درووستبوونی کۆمەڵێک هۆرمۆنی تایبەت بە فشار کە ئەوانیش دەبنە هۆی درووستبوونی زیپکە.

 بە پێی توێژینەوەیەک دەرکەوتووە خوێندکارانی زانکۆکان ئەو کاتانەی لە تاقیکردنەوەکاندان زیاتر تووشی زیپکە دەبن بەهۆی کەمخەوی و بوونی فشارێکی زۆر. 

٣- چاوێکی گەشاوە

خەوتنی پێویست دەبێتە هۆی رێگری کردن لە رەشبوونەوەی پێستی ژێر چاو. بازنە رەشەکانی پێستی ژێر چاو زۆر جار بۆ ماوەییە، بەڵام دەکرێت رەشتر دەربکەون لە کاتی کەمخەوویدا. بەڵام خەوتنی باش وەک فاکتەرێک رۆڵ دەبینێت لە رێگری کردن لە رەشتربوونی ژێر چاو. 


PM:03:11:18/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 1634 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌