پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق ڕایگه‌یاند كه یه‌كێتیه‌كه‌یان بانگێشت نامه‌یه‌كی فه‌رمی پێگه‌یشتووه بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی ولاَتانی ئاسیا كه بڕیاره له به‌رواری 27 ته‌مووز له ولاَتی‌ی ئێران ڕێك بخرێت .
زافر عه‌بدول ئه‌میری سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه‌ی عێراق به ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی ڕاگه‌یاندووه كه پاڵه‌وانێتیه‌كه 27 ته‌مووز تا 4 ئابی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی عێراقیش ته‌نیا بۆ ئاستی كوڕان به‌شدار ده‌بێت و به‌هۆی سه‌رقاڵ بوونی یاریزانه كچه‌كانی عێراق به پاڵه‌وانێتیه ناوخۆییه‌كان تیپی كچان له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی ئێران به‌شداری ناكه‌ن .
له‌و لێدوانه‌شیی دا زافر ئاماژه‌ی به شاندی هه‌ڵبژارده‌كه داوه كه بریتین له یاریزانان ( زۆزگ سه‌لاَح ، حسێن عه‌لی ، ئه‌حمه‌د عه‌بدول سه‌تار ، تاڵب سالم ، وه‌عد محه‌مه‌د ) و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شانده‌كه كه عه‌بدول هادی مه‌فتول له .