پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی كۆتایی هاتنی 21 هه‌مین مۆندیالی 2018 ی ولاَتی ڕوسیا سه‌رژمێری و ئاماره‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه جیهانییه له ده‌زگا و ئاژانسه وه‌رزشیه‌كاندا بلاَو كرایه‌وه و دیارترین سه‌رژمێریش ده‌ست نیشان كردنی هاریكینی هێرش به‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را بوو وه‌ك گۆڵ كاری مۆندیال به تۆماركردنی 6 گۆڵ و ده‌سته‌به‌ركردنی پێلاَوی زێڕین ، هه‌روه‌ها دیاری كردنی لۆكا مۆدریجی كرواتی به باشترین یاریزانی مۆندیاله‌كه و ئه‌مه‌ش دیارترین سه‌رژمێریه‌كانی ئه‌و مۆندیاله بوو كه سایتی العه‌ین بلاَوی كردۆته‌وه .