پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق به‌به‌شداری 10 كیژه یاریزان پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی كچانی ئه‌نجام دا به‌مه‌به‌ستی دیاری كردنی هه‌ڵبژارده‌ی كچانی عێراق بۆ به‌شداری كردنیان له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی جیهانی كه بڕیاره یاریه‌كانی له ولاَتی جۆرجیا ئه‌نجام بدرێت .
له‌و كێبڕكێیه‌ی كیژه یاریزانانی به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا نه‌با سامی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شدار بوو كه توانی به ئاستێكی به‌رز ببینرێت و به 7 خاڵ له 9 یاریدا پله‌ی یه‌كه‌می كیژه یاریزانانی به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا و بووه یه‌كه‌م كیژه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی جیهان .
هه‌ر له‌و پاڵه‌وانێتیه پێنج كیژه یاریزان دیاری كرا بۆ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه كه ئه‌نجامه‌كانیان به‌م شێوه‌یه بوو :
نه‌با سامی 7 خاڵ
زه‌ینه‌ب عاسف 6,5
سالی عه‌باس 6 خاڵ
صه‌با جه‌مال 6 خاڵ
یه‌مامه عاسف 5 خاڵ
ئه‌مه‌و كیژه یاریزان سارا مه‌سعودله یانه‌ی خانزاد به 4,5 خاڵ پله‌ی شه‌شه‌می به‌ده‌ست هێنا و بووه یاریزانی یه‌ده‌گی هه‌ڵبژارده‌كه .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامانه‌ی كیژه یاریزانانی به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش ئه‌سعه‌د ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند ، پاڵه‌وانێتیه‌كی به‌هێز بوو 10 كیژه یاریزانی ئاست به‌رز له كێبڕكێی گه‌یشتن بوون به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و له ماوه‌ی ئه‌نجام دانی یاریه‌كان پێنج كیژیان توانیان به كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین خاڵ بگه‌نه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی جیهانی كه بڕیاره یاریه‌كانی له به‌رواری 26 / 9 / 2018 و له ولاَتی جۆرجیا ئه‌نجام بدرێن .
هه‌روه‌ك ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه له ژێر سه‌رپه‌رشتی دوو ڕاهێنه‌ری به ڕه‌گه‌ز میسری و ئۆزبه‌كستانی به‌شداری كه‌مپی مه‌شق و ڕاهێنان ده‌كه‌ن و دواتر به‌شدار ده‌بن له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی جیهان .