پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له دووه‌م هه‌فته‌ی یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌مدا ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بووه میوانی یانه‌ی برایه‌تی ، له‌و یاریه‌دا و دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام و له كۆتایی تیپه‌كه‌ی خاوه‌ن یاریگه توانی به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت و به‌و ئه‌نجامه‌ش هاته پێشه‌نگی یانه‌كان به جیاوازی گۆڵ .
سه‌باره‌ت به له‌ده‌ست دانی سێ خاڵی گرنگی یاریه‌كه ویسام محه‌مه‌د بازگی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند ، لاوازی ئاستی ناوبژیوانان نا داد په‌روه‌ریان له بڕیاره‌كانیان دا بۆ نمونه هه‌ژمار كردنی په‌نارتیه‌كی گوماناویی بۆ تیپه‌كه‌ی برایه‌تی و هه‌ژماركردنی گۆڵێك بۆ تیپی برایه‌تی كه گومانی ئۆف سایدی لێ ده‌كرا ، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه شایه‌تی قسه‌كانی ئێمه ئه‌و گرته ڤیدۆییانه‌یه كه له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندندا بلاَو كراوه‌ته‌وه و له‌و دوو هۆكارانه‌ش زیاتر ناوبانگی كوڕه‌كه‌ی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقه كه وه‌ك یاریده‌ده‌ر له تیپی برایه‌تی كار ده‌كات و له‌م جۆره یاریانه‌شدا لایه‌نگیری ڕونی پێوه دیار ده‌بێت له‌لایه‌ن ناوبژیوانان و به‌ڕێوه‌به‌رانی یاریه‌وه .
جێگه‌ی باسه له ئێستادا یانه‌ی برایه‌تی به 3 خاڵ له پێشه‌نگی یانه‌كانه و تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش به 3 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی گرتووه و یانه‌ی گازیی باكوریش به بێ بوونی خاڵ له دوا پله‌ی ڕیزبه‌ندی دێت .