ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه هه‌ناسه توندی له‌كاتی نوستندا ئاماژه‌یه بۆ تێكچوونی خانه‌كانی مێشك و یه‌كه‌م هه‌نگاوی ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشی خه‌ڵه‌فانه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری European Respiratory Journal ی زانستی بڵاوكراوه‌ته‌وه، و تیایدا هاتووه وه‌ستانی هه‌ناسه له كاتی نوستندا 5 بۆ 30 جار له یه‌ك كاتژمێردا به حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی داده‌نرێت، كاتێك مرۆڤ له ماوه‌ی نوستندیا هه‌ناسه‌ی ده‌گیرێت و ته‌نگه نه‌فه‌س ده‌بێت ئه‌وه ئاستی ئۆكسجین له خوێنی‌دا داده‌به‌زێت و بڕی پێویست له هه‌وا بۆ سییه‌كانی ناچێت و به‌مه‌ش ده‌ماغ و مێشك مرۆڤ ئاگادار ده‌كاته‌وه كه خه‌به‌ری ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌ناسه بدات.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی توشبوون به خه‌ڵه‌فاندان زیاتر ئه‌م حاڵه‌ته‌یان له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت و به‌هۆیه‌وه ئاستی زیره‌كی مێشكیان داده‌به‌زێت.
پرۆفسیۆر شارۆن كه سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یه ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان هه‌یه و هه‌ست به‌م گرفته ده‌كه‌ن پێویسته به زوترین كات سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ پشكنین و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر"