پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاڵه‌وانێتی كاراتێی ولاَتانی ئاسیا له ولاَتی ئوردوون په‌رده‌ی له‌سه‌ر دادرایه‌وه، پاڵه‌وانێتیه‌كه له به‌رواری 12 تا 15 ته‌مووزی 2018 ی خایاندوو 30 هه‌ڵبژارده‌ی جیا جیایی ولاَتانی ئاسیا و زیاتر له 300 یاریزان له كێشه جیاوازه‌كانی كوڕان و كچاندا به‌شداریان كرد .
یه‌كێك له‌و هه‌ڵبژاردانه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی عێراق بوو كه له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا بێجگه‌له به‌شداریپێكردنی ڕاهێنه‌رێك له خولێكی ڕاهێنان له په‌ڕاوێزی پاڵه‌وانێنێتیه‌كه‌دا له هیچ كێبڕ كێ و ململانێی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا ئه‌نجامی به‌ده‌ست نه‌هێنا و به‌ده‌ست به‌تاڵی گه‌ڕانه‌وه .
هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ژاپۆن و ئێران و ئۆزبه‌كستان هه‌روه‌ها سعودیه و ئیمارات-یش له پله‌كانی پێشه‌وه بوون ئه‌نجامی زۆر به‌رچاو میدالیایی جۆراو جۆریان له هه‌ردوو ئاستی كوڕان و كچانیشدا به‌ده‌ست هێنا .
ده‌رباره‌ی ئه‌م شكسته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی عێراق له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا پێشمه‌رگه سپۆرت په‌یوه‌ندی كرد به دكتۆر عادل غیدان سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی عێراق و هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ : ( كه‌می به‌ریه‌ك كه‌وتن و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده جیا جیاكان ، كه‌می و لاوازی ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌كه ، به‌هێزی هه‌ڵبژارده به‌شدار بووه‌كان ) .
له‌لایه‌كی تریشه‌وه شاخه‌وان ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ری كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی عێراقه‌وه ده‌ست نیشان كرا بوو بۆ به‌شداریكردن له‌و خوله‌ی كه به‌ر له پاڵه‌وانێتیه‌كه ڕێكخرا ئه‌ویش به هه‌مان شێوه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی فیدراسیۆنی كاراتێی عێراق هۆكاره‌كانی دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ته‌نیا ده‌ست كه‌وتێك له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا به‌ده‌ست مان هێنابێت به‌شداریكردنی من بوو وه‌ك تاكه ڕاهێنه‌رێكی عێراق له‌و خوله .
جێگه‌ی باسه پێكهاته‌ی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی عێراق جگه‌له یاریزانه‌كانی یانه‌كانی دیكه سێ یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی تیادا بوو كه بریتیبوون له ( سامان فایه‌ق ، شڤان عوسمان و ڕابه‌ر مه‌ولود ) .