پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق پێكهاته‌ی تیپی 3×3 ی باسكه‌ی عێراقی بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی خولی یاریه ئاسیاوییه‌كان دیاری كرد كه بڕیاره ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو له ولاَتی ئه‌نده‌نوسیا ڕێك بخرێت .
پێكهاته‌كه‌ش نیزاڵ غانم ڕاهێنه‌رایه‌تی ده‌كات و هه‌ریه‌ك له ( ئه‌یهاب حه‌سه‌ن له یانه‌ی حله ، جاسم محه‌مه‌د له یانه‌ی نه‌فتی باشور ، عه‌بدولاَ مه‌جید له یانه‌ی نه‌وت و عه‌باس حیكمه‌ت له یانه‌ی مینا ) له خۆ ده‌گرێت .