پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یاریه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی باكور و له هه‌فته‌ی دووه‌می خوله‌كه‌دا تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له شاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی برایه‌تی ده‌بێته میوانی یانه‌ی ناوبراو .
یانه‌ی پێشمه‌رگه له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كانی خوله‌كه‌دا توانی به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له یانه‌ی گازی باكور بباته‌وه و به‌و ئه‌نجامه‌ش 3 خاڵی یه‌كه‌م هه‌فته‌ی مسۆگه‌ر كرد .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌شیان بۆ دووه‌م یاریان له قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تیپه‌كه‌مان ئاماده‌كاری پێویستی هه‌یه‌و بۆ دووه‌م بردنه‌وه له شاری هه‌ولێرین تا بتوانین هه‌وڵی گه‌یشتن به قۆناغی دووه‌می یاریه‌كانی خوله‌كه بده‌ین .
ویسام ووتیشی پێكهاته‌ی تییپه‌كه‌مان پێكهاته‌یه‌كی لاوانه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت پێگه‌ی تۆپی پێ له یانه‌كه‌مان بناغه‌یه‌كی به‌هێزی بۆ داهاتوو هه‌بێت له یاریزانانی خۆمان .
بڕیاره ئه‌و یاریه كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 16 ته‌مووز ئه‌نجام بدرێت و ده‌بێته دووه‌م یاری بۆ تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه و یه‌كه‌م یاری ده‌بێت بۆ یانه‌ی برایه‌تی له خوله‌كه‌دا .