پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی شه‌ممه 2018/7/14 به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له باره‌گه‌ی خۆی له هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- پێكهێنانی لێژنه‌ی تایبه‌ت، بۆ به‌رێوه‌بردنی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تیی قوتابخانه‌كانی تۆپی پێی كوردستان، كه له‌م به‌رێزانه پێك هاتوون:
أ- گرووپی یه‌كه‌م ـ هه‌ولێر
• دڵشاد ساڵح
• سیروان نه‌جمه‌ددین
• حاجی دۆسكی
• خاڵس قۆجه
ب- گرووپی دووه‌م ـ سلێمانی
• له‌تیف ئه‌مین
• سه‌لام تاهیر
• باهیر تاهیر
• سه‌ردار ئه‌حمه‌د
2- له یاری نێوان یانەی ئارارات و یانەی هه‌ڵۆ له خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان، به هۆی ده‌ركردن و به‌رده‌وام ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری تیپی لاوانی ئارارات (ئیدریس جه‌وهه‌ر)، بڕیاردرا به:
• راگرتنی به یاوه‌ری نه‌كردنی یانه‌كه‌ی له یاری داهاتوو.
• غه‌رامه‌كردنی به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان