پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم له هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رایی برده‌وه ، هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا پله‌ی سێهه‌می جامی جیهانی 2018 ی ولاَتی ڕوسیایی به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌و یارییه كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 14 ته‌مووز و له‌سه‌ر یاریگه‌ی سان پترس برج و به ئاماده‌بوونی 64 هه‌زار هانده‌ر به‌ڕێوه چوو ، تێیداو دوایی بالاَده‌ستی به‌لجیكیه‌كان له یاریه‌كه‌دا و هه‌ر له سه‌ره‌تایی یاریه‌كه و له خوله‌كی 4 یاریزان توماس منیر گۆڵی یه‌كه‌می بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار كردوو له گێمی دووه‌میشدا و له خوله‌كی 82 ئه‌دین هازارد دووه‌م گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا تۆمار كردوو به‌و ئه‌نجامه‌ش به‌لجیكیه‌كان توانیان پله‌ی سێهه‌می جامی جیهانی 2018 له ولاَتی ڕوسیاوه به‌ده‌ست بهێنن .