پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیژنه‌ی پێش بڕكێكان له یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به پاڵه‌وانێتیه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كانی پارێزگه‌كانی كوردستانی بۆ ئاسته‌كانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان بلاَو كرده‌وه به‌م شێوه‌یه :
1- یاریزانانی له دایكبووی 1998 بۆ سه‌ره‌وه له پاڵه‌وانیه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی لاوان یاری ده‌كات.
2- یاریزانانی له دایكبووی 2000 بۆ سه‌ره‌وه له پاڵه‌وانیه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووان یاری ده‌كات.
3- پێویسته هه‌موو یاریزانانه‌كان، له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان به‌شدارییان له خولی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان كردبێت.
4- هیچ یاریزانێك بۆی نییه له هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاكان یاری بكات، ئه‌گه‌ر ناسنامه‌ی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانی نه‌بێت.
5- پێویسته ناسنامه‌ی باری شارستانی یاریزانه‌كان له هه‌مان پارێزگا ده‌رچووبێت، كه یاری بۆ ده‌كات.
6- پێویسته (راهێنه‌ر ـ یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر ـ راهێنه‌ری گۆڵپارێزان) كارگێری هیچ یانه‌یه‌ك نه‌بێت.
7- پێویسته (راهێنه‌ر ـ یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر ـ راهێنه‌ری گۆڵپارێزان) بڕوانامه‌ی باوه‌ڕپێكراوی ئاسیایی یان یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانی هه‌بێت.
8- سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاكان، پێویسته ئه‌ندامی یه‌كێتی تۆپی پێی لقه‌كانی كوردستان بێت.
9- هه‌ر یاریزانێك به‌بێ پاساو، داوای بانگهێشتكردنی له لایه‌ن راهێنه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی شاره‌كه‌ی به‌شداری نه‌كات، سزا ده‌درێت.
10- یارییه‌كان به شێوازی ده‌ركردن به دوو دۆڕان به‌رێوه ده‌چێت.
11- ماوه‌ی یارییه‌كان (80) خوله‌ك ده‌بێت و به‌سه‌ر دوو گێم دابه‌ش ده‌كرێت.
12- چوار گۆڕانكاری بۆ یاریزانان بۆ هه‌ر یارییه‌ك رێگه‌پێدراوه.
13- ئه‌گه‌ر یاری له كاتی یاسایی به یه‌كسانبوون كۆتایی هات، راسته‌وخۆ په‌نا ده‌برێته به‌ر لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سزا.
14- ژماره‌ی یاریزانان له لیستی ناوی یاریزانان (كشوفات) ده‌بێت (20) یاریزان بێت.
15- مه‌رجه له‌سه‌ر هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك چاره‌سه‌ركه‌ری پزیشكی له‌گه‌ڵدا بێت.
16- مه‌رجه له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كان، پێش ده‌ستپێكردنی پاڵه‌وانیه‌تی لیستی ناوی یاریزانان و كۆپی ره‌نگاوره‌نگی ناسنامه‌ی باری شارستانی یاریزانه‌كان، پێشكه‌ش به یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بكه‌ن.
17- له كاتی یارییدا، به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری تیپ بۆی نییه رێنمایی بداته یاریزانه‌كان.
18- یاریزانانی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووان بۆی نییه له تیپی هه‌ڵبژارده‌ی لاوان یاری بكات، به پێچه‌وانه‌وه‌یش یاریزانی تیپی لاوان بۆی نییه له هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووان باری بكات.
19- مه‌رجه له‌سه‌ر هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك، یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری هه‌بێت.
20- پێویسته له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كان رۆژی چوارشه‌م 2018/7/18 كشوفات پێشكه‌ش بكه‌ن.