ته‌ندروستی -
نه‌خۆشی شه‌كره یه‌كێكه له نه‌خۆشیه بڵاو و مه‌ترسیداره‌كان ساڵانه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س له جیهاندا گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه ده‌توانیت به‌و جۆره وه‌رزشانه ئاشنا ببیت كه بۆ توشبوانی ئه‌م نه‌خۆشییه گونجاوه.
- پیاسەكردن: لە هەفتەیەكدا سێ‌جار بكرێت واتە 150 خولەك لەهەفتەیەك.
- وەرزشی یۆگا زۆر بەسوودە بۆ نەهێشتنی دڵەڕاوكێ و پشوو بەمێشك دەدات.
- مەلەكردن: لە هەفتەیەكدا سێ‌جار بكرێت و هەر جارەی 10 – 15 خولەك و دەبێتە هۆی سووتاندنی چەوری و كالۆری و هەروەها پشوو بە مێشك دەدات و فشار لەسەر جومگەكان كەمدەكاتەوە.
ئەو ڕێكارانە چین كەپێویستە بۆ وەرزش كردن بكرێت:
- زانینی رێژەی شەكر پێش وەرزش كردن و پاش وەرزش كردن تا دەر ئەنجامی وەرزشەكە بزانرێت.
- لەجۆری یەكەم و دووەمی نەخۆشی شەكرە ڕێژەی پێوانی شەكرە 250 ملم /لتر كەمتر نەبێت بە تایبەت لە جۆری یەكەم دابەزینی شەكرە دروست دەبێت كە مەترسی دەبێت.
- ئەگەر 5 خولەكی یەكەم بە گەرمی وەرزش بكرێت ئەوا 5 خولەكی دواتر بە هێواشی وەرزشەكە بكرێت باشترە.
- خواردنەوەی ئاو پێش و پاش وەرزش كردن زۆر گرنگە.
- ئەگەر هەستت بە دڵە ڕاوكی و هەناسە توندی یان گێژ بوون كرد دەبێت واز لەوەرزشەكە بهێنرێت.
ئا / ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی