پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی كچانی عێراق له‌سه‌ر ئاستی تاك و له شاری به‌غداد درێژه‌ی هه‌یه‌و له دوایی ئه‌نجام دانی چواره‌م یاری خۆی نه‌با سامی كچه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به كۆی 3 خاڵ له پێشه‌نگی یاریزانانی به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یه .
نه‌با به دوو بردنه‌وه و دوو یه‌كسان بوون سێ خاڵی كۆكردۆته‌وه و له پێشه‌نگی كچانی به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه دێت كه 10 كیژه یاریزانن تێیدا به‌شداره ، ئه‌مه‌و بڕیاره یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌رده‌وام بێت و له كۆتایش باشترینه‌كانی ده‌بنه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .