پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی پله یه‌كی عێراق بۆ یانه‌كانی باكور ده‌ستی پێكردوو دوایی یاریه‌كی به‌هێز له نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و گازی باكور ، پێشمه‌رگه به سه‌ركه‌وتن یه‌كه‌م سێ خاڵی كۆكرده‌وه .
یارییه‌كه كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 12 ته‌مووز و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی ده‌ستی پێكردوو تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز و پڕ هێرشی یاریزانانی هه‌ردوو تیم بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م سێ خاڵ و سه‌ركه‌وتن ڕكابه‌ر بوون .
له گێمی یه‌كه‌م یاری به بێ گۆڵ به كۆتاهات و هیچ كام له یاریزانانی تیمه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له تۆماركردنی گۆڵدا .
گێمی دووه‌م ئه‌رسه‌لان جه‌لال شێوازی یاریكردنی تیپه‌كه‌ی بۆ هێرش بردن گۆڕی و له پلانه‌كانی سه‌ركه‌وتووبوو كاتێك یاریزان دیار عه‌لی ناسراو به حه‌مكه له خوله‌كی 51 یه‌كه‌م گۆڵی بۆ پێشمه‌رگه تۆمار كرد .
ئه‌مه‌و له خوله‌كی 69 موئه‌یه‌د عه‌بدول باست گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی گازی باكور تۆمار كردوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بوو به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك ، به‌لاَم یاریزانانی پێشمه‌رگه به سود وه‌رگرتن له یاریگه‌ی خۆیان و پلانه‌كانی ڕاهێنه‌ر توانیان له خوله‌كی 87 و له ڕێگه‌ی یاریزان عه‌بدولاَ كه‌یفی دووه‌م گۆڵ و گۆڵی بردنه‌وه تۆمار بكه‌ن .
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م یاری خۆیدا توانی زه‌نگی سه‌ركه‌وتن لێبدات و یه‌كه‌م سێ خاڵی به‌ده‌ست هێنا .