نیشانەكانی كەمی مەگنسیۆم لەجەستەدا

 
ته‌ندروستی‌ - 

كەمی مەگنسیۆم لەجەستە حاڵەتێكی تەندروستیە كەزۆربەی كات لێی بێ‌ ئاگاین و هەستی پێ‌ ناكەین، لە هەندێك كاتدا نەبێت كە كەمبوونەوەكەی زۆرە و نیشانەكانی زیاترە ، وەك:

1- كرژبوونی ماسولكەكان: هەندێك كات كرژبوونی ماسولكەكان لەحاڵەتی زۆر كەمبونەوەی مەگنیسیۆم روودەدات، بەڵام چەند حاڵەتێكی تر هەیە كە كرژبوونی ماسولكە دروست دەكەن وەك (دڵەراوكێ‌ ، زیادبوونی رێژەی كافین ، خواردنی هەندێك دەرمانی دیاریكراو).

2- تێكچوونی باری دەروونی: كەمی مەگنسیۆم دەبێتە هۆی هەندێ‌ نەخۆشی دەروونی وەك (خەمۆكی، گرنگی پێ‌ نەدان، ئارەقكردنەوە و شڵەژان).

3- كەمبونەوەی چڕی ئێسك: مەرج نیە هەموو كەمبوونەوەیەكی چڕی ئێسك هۆكارەكەی كەمی رێژەی مەگنسیۆم بێت، هەندێ‌ هۆكاری تر هەیەوەك زیادبوونی تەمەن و وەرزش نەكردن و كەمبوونەوەی رێژەی ڤیتامینD  و  K.

4- هیلاكی و ماندوبوونی جەستە: رەنگە زۆر هۆكاری تر ببێتە هۆی هەستكردن بەهیلاكی جەستە، بەڵام كەمی مەگنسیۆم هۆكارێكی تری هەستكردنی بەردەوامە بەماندووبوون.

5- بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن: بەپێی هەندێك لە لێكۆلینەوەكان كەمبوونەوەی مەگنسیۆم دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و توشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ.

6- تووشبوون بەرەبۆ و تەنگەنەفەسی: لەهەندێك كاتدا كەمی مەگنسیۆم دەبێتە هۆی هەناسە توندی ، چونكە مەگنسیۆم بەردەوام رێژەكەی نزمە لەلای توشبووانی رەبۆ.

7- نارێكی لێدانی دڵ: حاڵەتەكانی نارێكی دڵ زۆر جار چەند نیشانەیەكی تری لەگەڵدایە وەك (گێژبوون، تەنگە نەفەسی ، لەهۆش چوون ، ئازاری سنگ).

ئا / ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی



PM:01:35:13/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 2494 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌