پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی خۆیدا و له نێو هۆڵی هۆتێل ئه‌نته‌ر له شاری به‌غداد ، یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق خولێكی داوه‌ری نێو ده‌ڵه‌تی ده‌كاته‌وه .
خوله‌كه له‌به‌رواری 13 تا 15 / ته‌مووزی 2018 به‌رده‌وام ده‌بێت و وانه‌كانی به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی‌ی له‌لایه‌ن وانه‌بێژان حه‌سه‌ن خالیدی به ڕه‌گه‌ز میسری و ئه‌سعه‌د ئیسماعیلی ناوبژیوانی نێو ده‌ڵه‌تی و سه‌رۆكی ناوبژیوانانی عێراق و ئه‌ندامی ناوبژیوانانی عه‌ره‌ب ده‌وترێنه‌وه .