پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی هۆتێل ئه‌نته‌ر پالاَوتنی كۆتایی شه‌تڕه‌نج زانانی كچانی عێراقی به‌به‌شداری 10 كیژه یاریزان ده‌ست پێكردوو تێیداو له‌و پالاَوتنه ، دوو كیژه یاریزانی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و خانزادی شاری هه‌ولێر به‌شدارن .
سه‌باره‌ت به به‌شداری كیژه‌كه‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌نجام دانی ئه‌و پالاَوتنه ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، پالاَوتنی قۆناغی كۆتایی ئه‌نجام ده‌درێت بۆ دیاری كردنی باشترینه‌كان و دیاری كردنی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
هه‌روه‌ك ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی پێدا كه هه‌ردوو كیژه یاریزان ( نه‌با سامی و سارا مه‌ه‌سعود ) له یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و خانزادی شاری هه‌ولێر به‌شداریان كردووه و ڕكابه‌ری بۆ ئه‌نجامه‌كانی ده‌كه‌ن .
ووتیشی بڕیاره تا به‌رواری 17 ته‌مووز یاریه‌كانی به‌رده‌وام بێت كه به شێوه‌ی خول و به یه‌ك قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێن .