ته‌ندروستی -
ده‌ته‌وێت كێشی له‌ش دابه‌زێنیت و چه‌وری و کالۆری له‌ش بتوێنیته‌وه، ده‌توانیت سێوی سه‌وز بخۆیت له‌گه‌ڵ ئه‌م 6 جۆریخواردنه كه كاریگه‌ریه‌كی خێرایان، لە توانەوەی چەوری لەشدا هەیە.
دانه‌وێله خۆراكیه‌كان
وه‌ك خواردنی برنجی بۆر و سیری عه‌جه‌م، یارمه‌تی توانه‌وه‌ی رێژه‌ی كالۆری له‌ش ده‌دات، چونكه برێكی باش پێكهاته‌ی ریشاڵی تێدایه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی كێش نییه.
بیبه‌ری تون
له‌گه‌ڵ ژه‌مه خۆراكیه‌كان خواردنی بیبه‌ری تون ده‌بێته‌هۆی سووتانی كالۆری له‌ش و كێش داده‌به‌زێنێت.
نیسك
نیسك پێكهاته‌یه‌كی باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاسن له له‌شیاندا كه‌مه و به‌پێی توێژینه‌وه‌كان خواردنی كوپێك نیسك رێژه‌ی ئاسن %35 به‌رز ده‌كاته‌وه رۆژانه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كێش نییه.
گۆشتی كه‌م چه‌وری
پرۆتین ده‌بێته هۆی سوتانی رێژه‌ی كالۆری له‌ش و له ماوه‌ی كرداری هه‌رسكردندا رێژه‌ی له %30 كالۆری ده‌سووتێنێت،سنگی مریشك یه‌كێكه له‌و گۆشتانه‌ی رێژه‌ی چه‌وری كه‌مه و كرداری هه‌رسی ئاسانه و رێژه‌ی كالۆری داده‌به‌زێنێت.
چای سه‌وز
خواردنی چای سه‌وز یارمه‌تی خێراكردنی كرداری هه‌رس ده‌دات و چه‌وری له‌ش به‌خێرایی ده‌توێنێته‌وه.
خواردنه‌وه‌ی شیره‌مه‌نیه كه‌م چه‌ور‌ییه‌كان
ئه‌م خۆراكانه بڕێكی باش كالسیۆم و ڤیتامین دی تێدایه، یارمه‌تی به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی گه‌ده و ئێسك و جومگه ده‌دات و یارمه‌تی كرداری مژینی خواردن ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی باشتر و كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی كێشیش نییه