پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی وه‌رزشی شاری سلێمانی و كوردستان و له نێو باره‌گه‌ی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی له شاری سلێمانی مه‌راسیمێكی ڕێزلێنان بۆ هه‌ریه‌ك له ( ئاسیا عه‌زیز و دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادین ) ڕێكخرا .
مه‌راسیمه‌كه به‌بۆنه‌ی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی ئاسیایی پاڵه‌وان بوو كه له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاری و كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له شاری سلێمانی توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و بۆ یاری هه‌ڵدانی ڕم تۆمار بكات و به‌وه‌ش بووه پاڵه‌وانی یاریه‌كه و به یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دیاری كرا .
ئه‌مه‌و ئاست به‌رزی ئه‌و كیژه پاڵه‌وانه‌ش بۆ هه‌وڵ و ماندووبونه به‌رده‌وامه‌كانی دكتۆر ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ری گێڕدرایه‌وه و به قه‌ڵغانی ڕێز لێنان ئاسیا و دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادینی ڕاهێنه‌ری خه‌لاَت كران .