پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌وه‌ی بڕیار بوو له به‌رواری 15 ته‌مووزی 2018 یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی باكور ده‌ست پێبكات ، به بڕیارێكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق یاریه‌كانی ده‌ست پێكی كۆمه‌ڵه‌ی باكور بۆ به‌رواری 12 ته‌مووز پێش خرا .
ئه‌مه‌ه‌و بڕیاره له هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌كه‌ی له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له یانه‌ی گازی باكور بكات .
سه‌باره‌ت به پێش خستنی یاریه‌كانی خوله‌كه و ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌یان ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تیپه‌كه‌مان ئاماده‌كاری ته‌واوی هه‌یه‌و 7 یاریزانی بۆ پێكهاته‌كه‌ی زیاد كردووه تا له خوله‌كه به ئاستێكی به‌رز یاری بكه‌ین و بگه‌ینه یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌م .
ویسام ووتیشی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاری داوه یاریه‌كانی خولی پله یه‌ك پێش بخات ئه‌وه‌ش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی خوله‌كه له واده‌ی خۆی به كۆتابێت ، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له كۆمه‌ڵه‌ی باكور 4 یانه به‌شداره و یانه‌ی هه‌ولێر چاوه‌ڕوانه و ته‌نیا یاری بۆ پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می ڕیزبه‌ندی ده‌كات و هه‌رسێ یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، برایه‌تی و گازی باكور )یش بۆ گه‌یشتن به‌و قۆناغه له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر ململانێ ده‌كه‌ن .
ویسام ووتیشی ، له به‌رواری 31 / 7 یاریه‌كانی ئه‌و سێ یانه‌یه به كۆتادێت و یانه‌ی سه‌ركه‌وتوو ته‌نیا یاری دیاری كردنی پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می ڕیزبه‌ندی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات له به‌رواری 4 ئابی 2018 .
هه‌روه‌ك ویسام محه‌مه‌د ووتی ، له به‌رواری 5 / 8 یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌م ئه‌نجام ده‌دات كه یاریه‌كانی له شاری به‌غداد ده‌بێت و له به‌رواری 10 ئه‌و مانگه‌ش یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌كانی خوارو كه ده‌گه‌نه قۆناغی دووه‌م یاری ده‌كه‌ن .