مۆندیالێكی‌ جیاواز




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

لای‌ هه‌موو سه‌یر كه‌رێك و بینه‌رێكی‌ یاریه‌كانی‌ مۆندیال ڕوونه‌ كه‌ چه‌ندین سوپرایز و ڕوداوی‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراو ڕوویان دا .

گرنگترین ئه‌و ڕوداوه‌ جیاوازانه‌ی‌ كه‌ له‌ مۆندیاله‌كانی‌ پێشووتردا ڕوویان نه‌داوه‌ سایتی‌ لیكیبی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ به‌م شێوه‌یه‌ خستویه‌تیه‌ ڕوو .

1 - بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مێژووی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ هه‌رسێ‌ تیپه‌ زل هێزه‌كه‌ ( به‌ڕازیل و ئه‌ڵمانیا و ئه‌رجه‌نتین ) له‌ قۆناغی‌ پێش كۆتایی‌ بێ‌ به‌ش بوون .

2- هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ڕه‌نسا بۆ شه‌شه‌مین جاره‌ كه‌ خۆی‌ گه‌یاندۆته‌ قۆناغی‌ پێش كۆتایی‌ .

3- بێ‌ به‌ش بوونی‌ هه‌ر چوار یاریزانه‌ ڕكابه‌رییه‌كه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ زێڕین له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان ( ڕۆناڵدۆ ، میسی‌ ، نیمار ، بۆفۆن ) كه‌ هه‌ر له‌ مۆندیاله‌كه‌دا نه‌بووه‌ .

4- یه‌كه‌مین جاره‌ كه‌ زۆرترین هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپییه‌كان بگه‌نه‌ یاریه‌كانی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕین كه‌ هه‌ر چواریان له‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌وروپادان .

5- جارێكی‌ تری‌ نازناوێكی‌ تری‌ مۆندیال له‌ پشكی‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌وروپا ده‌بێت كه‌ پێشتر ئیتاڵیا نازناوی‌ 2006 و ئیسپانیا 2010 و ئه‌ڵمانیا 2014 ی‌ بردۆته‌وه‌ .



PM:06:09:09/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 223 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌