پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌وه‌ی به‌شداری له پالاَوتنه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كچانی عێراق كرد بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ، ئاسیا عه‌زیزی كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و پاڵه‌وانی عێراق دوایی تۆماركردنی ژماره‌یه‌كی نوێ له یاری هه‌ڵدانی ڕم بووه یه‌كێك له دیارترین یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌ه‌پان و مه‌یدانی عێراق .
ئاسیا له‌و پالاَوتنه‌دا ژماره‌ی پێونه‌یی عێراقی شكاند دوایی ئه‌وه‌ی 36,49 مه‌تر توانی ڕمه‌كه هه‌ڵ بدات و به‌و ئه‌نجامه‌ش كیژه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی عێراق بشكێنێت .
به‌و بۆنه‌یه‌وه یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی سلێمانی به هاوكاری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان خه‌لاَت و ڕێزلێنان بۆ هه‌ریه‌ك له كیژه پاڵه‌وان ( ئاسیا عه‌زیز و دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادین ) ی ڕاهێنه‌ری ده‌به‌خشێت .
بڕیاره ئه‌و مه‌راسیمه له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 10 ته‌مووزی 2018 و له نێو باره‌گه‌ی ننوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی سلێمانی ساز بدرێت .