سیاحەتنامەیەكی گۆڵكارانی مۆندیالەكان!


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

راپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی...

سیاحەتنامەیەكی خێرا و پوخت و پڕ بەنێو ئەهلی گۆڵكارانی مۆندیالەكان لە ساڵی 1930 لە ئۆرگوای تا ساڵی 2018ی رووسیا،ئامانج لەم راپۆرتە بیرهێنانەوەی مێژووی گۆڵكاران و باسكردن لە بەرهەمی گۆڵكاران و نیمچە ژیاننامەیەكی یاریزانانە كەتوانیویەتیان زۆرترین گۆڵ وچێژ وخۆشی بەئامادەبووان وبینەران بدەن،بۆیە بە گرنگم زانی سەردانێكی مێژووی ئەو پاڵەوانانە بكەمەوە و بیری هەوادارانی وەرزشیش بێنمەوە،ئەوانەی بەر لە (88) ساڵ پێش ئێستا واتە ساڵی 1930 یەكەم مۆندیال لە وڵاتی ئۆڕگوای بەرێوەچوو تا ئێستا كە چێژ و خۆشی و نمایش وجولەی جوان و گیانی وەرزشییان پێشكەشكردووە،ئەمڕۆ بوونەتە مێژووێك و سەروەریێك هەموو جیهان لەبیریان ناكات وناویان دێنێ،بۆیە كورتە باسێكی ژیان و بەرهەمەكانی ئەم گۆڵكارانەی مۆندیال لە مێژوو وەرگیراوە و بۆ مێژووە. 
 گییرمۆ ستابێلی ئەرژەمنتینی یەكەم گۆڵكاری مۆندیال لە 1930 (8) گۆڵ.
گییرمۆ ستابێلی لە ناوچەی پاركی پاتریسیۆسی بۆنیس ئایرسی پایتەختی ئەرژەنتین ساڵی 1905 لەدایكبووە،گۆلكاری مۆندیالی 1930 لە ئۆرگوای بە (8) گۆڵ،هەروەها وەكو راهێنەر توانی بۆ (6) جار هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بكاتە پاڵەوانی كۆپا ئەمریكا،ستابێلی دەبێتە یەەم گۆڵكاری مۆندیال لەمێژوودا،ستابێلی لەساڵی 1966 كۆچی دوایی كرد.
ئۆڵدریتش نییدلی چیكۆسلۆڤاكیا 1934 (5) گۆڵ.
ئۆڵدریتش نییدلی ساڵی 1909 لە چیكۆسلۆڤاكیای پێشوو لەدایكبووە،لە هەردوو مۆندیالی 1934 ئیتاڵیا ومۆندیالی 1938 قەڕەنسا بەشداریكردووە،لەمۆندیالی 1934 بووە گۆڵكاری ئەو مۆندیالە بە (5) گۆڵ وپێلاوی بڕۆنزی وەرگرت كە بەسێیەم باشترین یاریزانی ئەم مۆندیالە دەست نیشانكرا،ئۆڵدریتش نییدلی ساڵی 1990 كۆچی دوایی كرد.
لیۆنیداس دا سێلڤا بەڕزایل  1938 (7) گۆڵ.
لیۆنیداس دا سێلڤا ساڵی 1913 لەدایكیووە،لەماوەی ساڵی 1938تا ساڵی 1945 لەریزی هەلبژاردەی بەڕیل یاریكردووە توانیوویەتی (21) گۆڵ تۆماربكات،لیۆنیداس لەمۆندیالی 1938 لە فەرَەنسا دوای ئەوەی لە قۆناغی هەشت دەركران ئەو بوو بە گۆڵكاری مۆندیالی 1938 بە (7) گۆڵ،لیۆنیداس دا سێلڤا ساڵی 2004 كۆچی دوایی كرد.
ئیدمیر 1950 بەڕازیل (8)گۆڵ.
ئیدمیر ماركیس دی منزیس،ساڵی 1922 لە ریسیڤی بەڕازیل لەدایكبووە، تا ئێستا تەنانەت لە پێگەی فیفاش هیچ زانیارییەكی لەسەر باشترین یاریزان وگۆڵكاری مۆندیالی 1950ی بەڕازیل نەداوە،هۆكارەكەش هاورَێكانی ئیدمیر دەڵێن زۆر خێراو ناوەڕاستێكی بێ وێنە وقەناس وگۆڵكار و زرینگ وچالاك بوو،لێدانەكانی بۆ گۆڵ هەڵەی نەدەكرد،بەڵام بەهۆی دۆڕاندنی بەڕازیل لە یاری كۆتایی لەگەڵ ئۆرگوای ئیدمیر ناوی نەما.لەرێكەوتی 11/5/1996 لەتەمەنی (73) ساڵیدا لە ریۆدی جانیرۆی بەڕازیلی كۆچی دوایی كرد.
ساندۆر كۆتشیس 1954 هەنگاریا (11) گۆڵ.
ساندۆر كۆتشیس بیتەر،ساڵی 1929 لە بۆدابستی پایتەختی هەنگاریا لەدایكبووە،باشترین یاریزان بووە ساڵی پەنجایەكان،یاریزانی یانەی بەرشلۆنە بووە،ساندۆر بووە خاوەن میدالی ئۆڵۆمپیادی 1952 لەگەڵ وڵاتەكەی ودووەمی مۆندیالی 1954 وگۆڵكاری مۆندیالی 1954 بە (11) گۆڵ،ساندۆر ساڵی 1979 كۆچی دوایی كرد.
جۆست فۆنتین فەڕەنسی 1958 (13) گۆڵ
جۆست فۆنتینی فەڕەنسی تا ئێستا گۆڵكاری گۆڵكارانی مۆندیال بە (13) گۆڵ لە مۆندیالی 1958 لە سوید،جۆست فۆنتین لە ساڵی 1933 لە (دار بەیزا- كازابلانكا) وڵاتی مەغریب لەدایكبووە،هەر لەم شارەش پیشەگەری تۆپی پێی بەدەست هێناوە چۆتە وڵاتی فەڕەنسا ولەوێ لەچەند یانەیەكی بەناوبانگ یاریكردووە،لەمۆندیالی 1962 وڵاتی سوید جۆست فۆنتین دەبێتە گۆڵكاری مۆندیال بە (13) گۆڵ،راستە جێر دمۆلەر و كلۆزەی ئەڵمانیا و رۆناڵدۆی بەڕازیلی زیاتر لە (13) گۆڵیان تۆمار كردووە،بەڵام لە چەند مۆندیالێك،بەڵام جۆست فۆنتین لەیەك مۆندیال توانی (13) گۆڵ تۆماربكات،فۆنتین تەمەنی (85) ساڵە ولە ژیان ماوە.
 مۆندیالی1962 مۆندیالی شەش گۆڵكارەكە!
مۆندیالی 1962وڵاتی چیلی بە مۆندیالی شەش گۆڵكارەكە ناسراوە كە هەریەك لە یاریزانانی بەڕازیل (گارینشیا،فافا) ویاریزانی چیلی (لیونێل شانشێز) و یاریزانی یۆگسلافیای پێشوو (درازین یر كۆڤیتش) و یاریزانی یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو (ڤالنتین كۆزمیخ ئیڤانۆڤـ) و یاریزانی هەنگاریا (فلۆریان ئەلبێرت) هەریەكەو (4) گۆڵیان تۆماركرد و  بەڵام هەڵبژاردەی بەڕازیل بووە پاڵەوانی مۆندیال.
گارینشیا بەڕازیلی مۆندیالی 1962 (4) گۆڵ.
گارینشیا ناوی تەواوی (مانوێل فرانسیسكۆ دۆسناتۆس)،لە ساڵی 1933 لە باوگراندی لەبەرازیل لەدایكبووە،لە مۆندیالەكانی 1962و1966 یاری بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل كردووە.
فافای بەڕازیلی مۆندیالی 1962(4) گۆڵ.
فافا ناوی تەواوی (ئەدڤاڵدۆ ئەزیدیۆ نیتیۆ)،ساڵی 1934 لە ریسیڤی لە بەڕازیل لەدایكبووە،لەمۆندیالی 1958 (5) گۆڵی كردووە،مۆندیالی 1962ش (4) گۆڵی كردووە ولەگەڵ پێنج یاریزانەكەی تر بووە بە گۆڵكاری مۆندیالی 1962،فافا ساڵی 2002 ریۆدی جانیرۆ كۆچی دوایی كرد.
لیونێل شانشێزی چیلی مۆندیالی 1962 (4) گۆڵ.
لیۆنێل شانشێز ی چیلی ساڵی 1936 لەدایكبووە،یەكێك بووە لە دە باشترین یاریزانی مۆندیالی 1962،پێڵاوی زێڕ وتۆپی بڕۆنزی لەساڵی 1962 بەدەست هێناوە،یەكێك بوو لە شەش گۆڵكارەكەی مۆندیالی 1962 وڵاتی چیلی،لیۆنێل شانشێز ئێستا تەمەنی (82) ساڵە ولەژیان ماوە.
درازین یر كۆڤیتشی یۆگسلافی مۆندیالی 1962 (4) گۆڵ.
درازین یر كۆڤیتش لە سیبنیكی یۆگسلافیای پێشوو ساڵی 1936 لەدایكبووە،ئەویش یەكێك بووە لەو شەش گۆڵكارەی مۆنیدالی 1962 وڵاتی چیلی،ساڵی 1990 بووە راهێنەری كرواتیا،ساڵی 2008 ۆچی دوایی كرد.
ڤالنتین ئیڤانۆڤی سۆڤیەتی پێشوو مۆندیالی 1962 (4) گۆڵ.
ڤالنتین ئیڤانۆڤـ ساڵی 1934 لەمۆسكۆ لەدایكبووە،سێیەم باشترین گۆڵكاری هەڵبژاردەی یەكێتی سۆڤیەتی پێشووە،دوای بلۆخین و برۆتاسۆڤـ،ئەویش یەكێك بوو لەو شەش یاریزانەی (4) گۆڵی تۆماركردوو بووە بە گۆڵكاری مۆندیالی 1962ی وڵاتی چیلی،ڤالنتین ئیڤانۆڤـ ساڵی 2011 كۆچی دوایی كرد.
فلۆریان ئەەلبێرتی هەنگاری مۆندیالی 1962 (4) گۆڵ.
فلۆریان ئەلبێرت ساڵی 1941 لەهەنگاریا لەدایكبووە،ئەویش یەكێك بووە لەو یاریزانانەی كە لەمۆندیالی 1962 وڵاتی چیلی لەلیستی شەش گۆڵكاری ئەو مۆندیالە ناوی هاتووە،فلۆریان ئەلبێرت ساڵی 2011 كۆچی دوایی كرد.
ئۆزیبیۆ ی پورتوگال مۆندیالی 1966 (9)گۆڵ
ئۆزسیبیۆ دی سلڤا فێڕێڕا،ساڵی 1941 لە مۆزەمبیق لەدایكبووە،دواتر كۆچ دەكات بۆ وڵاتی پورتوگاڵ،ئۆزیبیۆ بووە گۆڵكاری مۆندیالی 1966ی وڵاتی ئینگلتەڕا كە توانی (9) گۆڵ تۆماربكات،لەمۆبۆتی مۆزەمبیق ساڵی 1961 لەیانەیەكی مۆزەمبیقیان كڕی بۆ یانەی بەنفیكای پورتوگالی،یەكێك بووە لەباشترین یایزانەكانی مێژوو لە كۆی (743) یاری توانی (749) گۆڵ تۆماربكات،ئۆزیبیۆ لە ساڵی 2014 كۆچی دوایی كرد.
جێرد مۆلەری ئەڵمانی مۆندیالی 1970 (10) گۆڵ.

جێرد مۆلەر ساڵی 1945 لە ئەڵمانیا لەدایكبووە،بۆ چەندی یانەی یاریكردووە وەكو بایرن میونخ،بەو نازناوانە بەناوبانگ بوو (تۆڕبیدۆ مۆلەر،بۆمبڕ،تۆپ و مەدفەعی ئەڵمانیا،جێرد مۆلەر لە مۆندیالی 1970 مەكسیك توانی (10) گۆڵ تۆماربكات وببێتە گۆڵكاری ئەو مۆندیالە وئێستاش تەمەنی (73) ساڵە.
لاتۆی پۆلەندی مۆندیالی 1974 (7) گۆڵ.
گجیگۆج لاتۆی پۆلەندی ساڵی 1950 لە دایكبووە،یەكێك بووە لە باشترین یاریزانەكانی پۆلەنداو مۆندیالی 1974 ومۆندیالی 1978 ئەرژەنتین،توانی لە مۆندیالی ئەڵمانیای رۆژئاوای ئەو كات (7) گۆڵ تۆماربكات وهەر ئەوساڵەش پێڵاوی زێڕی وەرگرت و بووە باشترین یاریزان،ئێستاش لە ژیان ماوە وتەمەنی (68) ساڵە.
ماریۆ كێمبسی ئەرژەنتینی مۆندیالی 1978 (6) گۆڵ.
ماریۆ ئەلبەرتۆ كێمبس ی ئەرژەتینی لە بێڵ فێڵ ساڵی 1954 لەدایكبووە،یەكێك بووە لە باشترین گۆڵكارەكانی ئەرژەنتین و مۆندیالی 1978،لەچەندین یانەی ئەرژەنتین وئیسپانیا یاریكردووە،كێمبس توانی لەگەڵ هەڵبژژاردەی ئەرژەنتین مۆندیالی 1978 بەدەست بێنن وخۆشی ببێتە گۆڵكاری ئەم مۆندیالە بە (6) گۆڵ،كێمبس ئێستاش لەژیان ماوە وتەمەنی (63) ساڵە.
پاولۆ رۆسی ئیتاڵی مۆندیالی 1982 (6) گۆڵ.
پاولۆ رۆسی لە (براتۆ-تۆسكانیا) ی ئیتاڵی 1956 لەدایكبووە،ساڵی 1979 پاولۆ رۆسی بەهۆی كیشەیەك تووشی بەندینحانە دەبێت،بەڵام بۆ مۆندیالی 1982 راهێنەری ئیتاڵیا (ئەنزۆ بیرزۆت) داوای دەكات لە بەندینحانە بێتە دەر و لەگەڵ شاندی ئیتاڵیا بۆ مۆندیالی 1982 ی ئیسپانیا دەبێت،رۆسی راهێنەری لەیارییەكی گرنگ لەگەڵ بەڕازیل شانسی بەشداریكردنی پێدەدات (3) گۆڵ تۆماردەكات و هەروەها لەگەڵ پۆلەندا (2) گۆڵ وبەتوانای پاولۆ رۆسی مۆندیالی 1982 لەگەڵ ئەڵمانیا سەردەكەون،رۆسی دەبێتە خاوەن پێڵاوی زێرَِ وگۆڵكاری مۆندیالی 1982 كە توانی (6) گۆڵ تۆمار بكات،پاولۆ رۆسی ئێستا تەمەنی (62) ساڵە ولە ژیان ماوە.
گاری لینیكەری ئینگلیزی مۆندیالی 1986 (6) گۆڵ.
گاری لینیكەر لە لیستەر ساڵی 1960 لەدایكبووە،سەرەتا لەیانەی لیستەر بووە،گۆڵكاری پریمەرلیگ بووە(1985-1986)،گاری لینیكەر یەكێكە لەو یاریزانە نەردینانەی كە لە مێژووی وەرزشی خۆی تا ئێستا نە كارتێكی زەرد ونە سووری وەرگرتووە،لەمۆندیالی 1986 بووە گۆڵكاری ئەو مۆندیالە بە (6) گۆڵ،ئێستا لە ژیان ماوە تەمەنی (58) ساڵە.
سلڤاتۆری سیكلاشی ئیتاڵی مۆندیالی 1990 (6) گۆڵ.
سلڤاتۆری سیكلاشی كە بە توتو ناسراوە ساڵی 1964 لە پالیرمۆی ئیتالیا لەدایكبووە،لە بنەماڵەیەكی هەژار لەدایكبووە،خۆی پەنچەرچی لۆری (باڵهەڵگر) بووە،سیكلاشی لەچەندین یانەی ئیتالیا یاریكردووە،لە مۆندیالی ئیتالی 1990 بووە گۆڵكار وتوانی (6) گۆڵ تۆمار بكات،بەهۆی ئەو ئاستە بەرزە یەكێك لە شەقامەكانی نیویۆڕك بەناوی سیكلاشی كرا،ئێستاش لەژیان ماوە وتەمەنی (54) ساڵە.
ستۆیتشكۆڤـ و سالینكۆی جووتە گۆڵكاری مۆندیالی  1994(6)گۆڵ.
خریستۆ ستۆیتشكۆڤی بوڵگاری وئۆلیگ سالینكۆی رووسی لەمۆندیالی 1994ی ئەمریكا هەردووكیان بوونە گۆڵكار بە (6) گۆڵ.
خریستۆ ستۆیتشكۆڤـی بولگاری مۆندیالی 1994(6) گۆڵ.
خریستۆ ستۆیتشكۆڤـ لە بلۆڤدیڤی بولگاریا ساڵی 1966 لەدایكبووە،یەكێك لەباشترین یاریزانی مێژووی بەلگاریایە،بۆیانەی بەرشلۆنە یاریكردووە وپێلێ ناوی لەلیستی (125) باشترین یاریزانی جیهان نووسیووە،لەگەڵ ئۆلیگ سالینكۆی رووسی بوونە گۆڵكاری مۆندیالی 1994 ی ئەمەریكا بە (6) گۆڵ،ئێستاش لەژیان ماوە و تەمەنی (52) ساڵە.
ئۆلیگ سالینكۆی رووسی مۆنیالی 1994 (6) گۆڵ.
ئۆلیگ ئەناتۆ لیڤیتش سالینكۆ ساڵی 1969 لە لینیگراد لەدایكبووە،بۆ چەند یانەیەكی رووسی وئیسپانی وئینگلیزی وئەوروپی تر یاریكردووە،ئۆلیگ سالینكۆ ژمارەی پێوانەی شكاند توانی لەیەك یاری رووبەڕی كامیرۆن ببنەوە لەیەك یاری (5) گۆڵ تۆمار بكات وگۆڵێكیشی لە سوید تۆماركرد لەگەڵ ستۆیتشكۆڤی بولگاری بەیەكەوە بوونە گۆڵكاری مۆندیالی ئەمەریكای 1994 وبە (6) گۆڵ،ئێستاش لە ژیان ماوە وتەمەنی (49) ساڵە.
داڤۆر سۆكەری كرواتی مۆندیالی 1998(6) گۆڵ.
داڤۆر سۆكەر لە ئۆسییكی كرواتیا ساڵی 1968 لەخانەوادەیەكی وەرزشوان لەدایكبووە،ساڵی 1987 لە مۆندیالی لاوان لە وڵاتی چیلی توانی ببنە پاڵەوان و(6) گۆڵ تۆماربكات لەگەڵ یۆگسلافیای پێشوو،دواتر بۆ مۆندیالی 1998 لەگەڵ كرواتیا بووە گۆڵكاری ئەم مۆندیالە لە فەڕەنسا پێش رۆنالدۆی بەڕازیل وپاتستۆتای ئەرژەنتین و كلینیزمانی ئەڵمانی كەوت وتوانی (6) گۆڵ تۆماربكات،ئێستاش لە ژیان ماوە وتەمەنی (50) ساڵە.
رۆناڵدۆی بەڕازیلی مۆندیالی 2002 (8) گۆڵ.
رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دی لیما ناسراو بە رۆناڵدۆ،لە ریۆ دی جانییریۆ ساڵی 1976 لەدایكبووە،ئەفسانە ودیاردە رۆناڵدۆ چەندین دەستكەوتی كەسێتی خۆی وبۆ هەڵبژاردەی بەڕزایلی بەدەست هێناوە،لەوانە مۆندیالی 2002ی كۆریای باشوور و ژاپۆن و توانی ببێتە باشترین یاریزان وباشترین گۆڵكار وتوانی (8) گۆڵ تۆماربكات،ئێستاش لە ژیان ماوە و تەمەنی (42) ساڵە. 
میرۆسڵاڤـ كلۆزەی ئەڵمانی مۆندیالی 2006 (5) گۆڵ.
میرۆسڵاڤــ جۆزێڤ كلۆزە لە ئۆبۆلی لە پۆلەندا ساڵی 1978 لەدایكبووە،دواتر سەفەر دەكەن بۆ ئەڵمانیا،لە چەندین یانەی ئەڵمانی ویانەی لازیۆی ئیتالی یاریكردووە،تا ئێستا نازناوی رێژەی زۆرترین گۆڵی لە مۆندیالەكان تۆماركردووە كە (16) گۆڵە،هەروەها لە مۆندیالی 2006ی وڵاتی ئیتاڵیا توانی ببێتە گۆڵكار و(5) گۆڵ تۆماربكات،ئێستاش لە ژیان ماوە وتەمەنی (40) ساڵە.
تۆماس مۆلەری ئەڵمانی مۆندیالی 2010 (5) گۆڵ.
تۆماس مۆلەری ئەڵمانی ساڵی 1989 لە ئەڵمانیا لە دایكبووە،لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بوونە پاڵەوانی مۆندیالی 2014ی وڵاتی بەڕازیل،هەروەها چەندین نازناوی تر،پاشان لەمۆندیالی 2010 ی باشووری ئەفریقیا بووەگۆڵكار و توانی (5) گۆڵ تۆماربكات وئێستاش لەژیان ماوە و تەمەنی (29) ساڵە.
خامێس رۆدرێگزی كۆڵۆمبی مۆندیالی 2014 (6) گۆڵ.
خامێس داڤید رۆدرێگز رۆبیۆ ساڵی 1991 لە كۆكۆتا لە كۆڵۆمبیا لەدایكبووە،یاریزانی ریال مەدرید و پاشان بایرن میونخی ئەڵمانییە،یەكێك بووە لەباشترین یاریزانە لاوەكانی جیهان ودەڵێن دەبێتە جێگرەوەی هاونیشتیمانیەكەی (ڤالدێڕاما)،لە مۆندیالی 2014ی بەڕازیل بووە گۆڵكاری ئەم مۆندیالە بە (6) گۆڵ،ئێستاش لە ژیان ماوە وتەمەنی (27) ساڵە.
مۆندیالی رووسیای 2018 كێ دەبێتە گۆڵكار؟
پرسیارێكە لە هەفتەی داهاتوو كە لەناوەڕاستی مانگی حەوتی 2018 دەگەین بە وڵامەكە،چونكە مۆندیالی رووسیای 2018 لە 15/7 بەكۆتا دێت.
گۆڵكارانی ئەم مۆندیالە تا ئێستا چەند یاریزانێك لەخۆی دەگرێت ولەسەرووی هەمووشیان یاریزانی ئینگلیزی (هاری كین) كە (6) گۆڵی تۆماركردووە،هەروەها لۆكاكۆی بەلژیكی ورۆنالدۆی پورتوگالی وچێشرشفی رووسی (4) گۆڵ،شەش یاریزانیش (3) گۆڵیان هەیە،بەڵام قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین و یاری كۆتایی ماوە،بۆیە چاوەڕێكردن باشترین بیركردنەوەیە بۆ دەركەوتنی گۆڵكاری مۆندیالی 2018ی رووسیا.


PM:04:23:09/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 1615 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌