نیشانه‌ و هۆكاره‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشی سه‌وه‌فان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر



ته‌ندروستی‌ - 

نەخۆشی سەوەفان، بەربڵاوترین جۆری هەوكردنی جومگەكانە، كە تێیدا كڕكڕاگەی نێوان دوو ئێسكەكە تووشی داخوران دەبێت و بەمەش پاش ماوەیەك هەردوو ئێسكەكەی كە جومگەكە دروست دەكەن تووشی داخوران دەبن.

دەگونجێت تووشی هەر جومگەیەكی لەش ببێت، بەتایبەت جومگەكانی دەست، قاج، پشت و ئەژنۆ.

نیشانەكانی نەخۆشی سەوەفان:

1. ئازاری جومگە بەتایبەت لەكاتی جوڵاندا.
2. ڕەق بوونی جومگەكان.
3. ئاوسانی جومگەكان.
4. خوێن تێزان.

هۆكارەكانی تووش بوون بە نەخۆشی سەوەفان 

1. قەڵەوی.
2. زۆر بەكارهێنانی جومگە بەتایبەت لە ئیشی قورسدا.
3. بۆماوەیی.

چارەسەر:

پێویستە ئەوە بزانرێت كە ئەم نەخۆشییە چارەسەری نییە واتە درێژخایەنە، بەڵام دەتوانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت بەم ڕێگایانەی خوارەوە:

1. دابەزاندنی كێش.
2. وەرزش كردن.
3. بەكارهێنانی دەرمانی ئازار شكێن و هەندێ مادەی تر كە خۆی بە شێوەیەكی سروشتی لە جومگەكاندا هەیەو پارێزگاری لە كڕكڕاگەی جومگەكان دەكات.
4. خواردنی تەندروست.
5. چارەسەری سروشتی.
6. پشوودان.



PM:04:09:09/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 1796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌