ڤیدۆ : كرواتیا ڕوسیایی‌ جێهێشت




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

دوا هه‌ڵبژارده‌ی‌ گه‌یشتوو به‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕینی‌ جامی‌ جیهانی‌ 2018 ی‌ ولاَتی‌ ڕوسیا هه‌ڵبژارده‌ی‌ كرواتیا بوو .
له‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی‌ ڕوسیای‌ میوانداری‌ جامه‌كه‌ و كرواتیا ئه‌نجام درا .

له‌و یاریه‌دا كه‌ له‌ نێوان هه‌ڵبژارده‌ی‌ ڕوسیایی‌ میواندار و كرواتیا ئه‌نجام درا ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌ هه‌وڵی‌ گه‌یشتن به‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕین ململانێی‌ تۆماركردنی‌ زۆرترین گۆڵیان ده‌كرد .

ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاتیی‌ یاسایی‌ و زیاتركراو هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌ دوو گۆڵ یه‌كسان بوون ، دواجار و به‌ لێدانی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ كرواتیا به‌ ئه‌نجامی‌ 4-3 گۆڵ توانی‌ بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنێت و بگاته‌ یاریه‌كانی‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕینی‌ جامی‌ جیهانی‌ .
 


PM:03:24:08/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 453 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌