پێشمه‌رگه سپۆرت -
له ژێر ناوی ( وه‌فایه‌ك بۆ خزمه‌ته‌كانت ) و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی سلێمانی و به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ڕاهێنه‌ری ڕابردووی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕێكه‌وت ڕه‌وف دوا یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یاریزانانی یانه‌كانی كوردستان به كۆتاهات .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه به ئاماده‌بوونی مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌رده ڕه‌وف بارام سه‌رۆكی لقی سلێمانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه‌ی پێشمه‌رگه و هاوسه‌ر و كه‌س و كاری كۆچكردوو هیوا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه چوو دوا یاریه‌كان ئه‌نجام درا كه ئه‌نجامه‌كانی به‌م شێوه‌یه بوون :
بێچوه شێران كوڕان /
ئه‌شكان كارزان - پله‌ی یه‌كه‌م له یانه‌ی پێشمه‌رگه
شاڕۆژ سه‌لاَح - پله‌ی دووه‌م له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه
دیاكۆ ئه‌حمه‌د - پله‌ی سێهه‌م له یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی
كچان پێشكه‌وتوان /
كانی شه‌وقی - پله‌ی یه‌كه‌م له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه
ئه‌وین عه‌لی - پله‌ی دووه‌م له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه
زه‌هرا محه‌مه‌د - پله‌ی سێهه‌م له یانه‌ی وه‌رزشی ئاشتی
ئه‌زژین عه‌لی - پله‌ی چواره‌م له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه
تازه پێگه‌یشتوان كوران/
ژیار و دیاكۆ له یانه‌ی ئاشتی پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌میان مسۆگه‌ر كرد
تازه پێگه‌یشتوان كچان /
ئارین و لانه له یانه‌ی وه‌رزشی ئاشتی پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌میان به‌ده‌ست هێنا
خونچه‌كان كوڕان /
ئیلۆن كارزان له یانه‌ی سلیمانی
محه‌مه‌د یاسین له یانه‌ی ئاشتی
دوایی به كۆتاهاتنی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش خه‌لاَته‌كانی یاریزانانی سه‌ركه‌وتووی پاڵه‌وانێتیه‌كه دابه‌ش كران .