پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیمی مه‌له‌وانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی مه‌له‌وانی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێكرد .
بڕیاره له به‌رواری 21 ته‌مووزی 2018 و له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی دووكان پاڵه‌وانێتی مه‌له‌وانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام بدرێت ، تێیداو له‌و پاڵه‌ووانێتیه‌دا ، تیمی مه‌له‌وانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌شداری ده‌كات ، محه‌مه‌د فازیل ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به پاڵه‌وانێتیه‌كه و ئاماده‌كاریه‌كانیان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سالاَنه و له وه‌رزی هاوین یه‌كێتی مه‌له‌وانی عێراق و كوردستان چالاكییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بۆ ئه‌م ساڵیش دوایی ئه‌وه‌ی ئاگادار كراین به ڕه‌زامه‌ندی یانه‌كه‌مان و هاوكاریان ده‌ستمان كرد به مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كان بۆ به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه كه له‌م مانگه و له شارۆچكه‌ی دووكان ئه‌نجام ده‌درێت ، محه‌مه‌د فازیل ووتیشی ، تیپی مه‌له‌وانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له چه‌ندین یاریزانی به‌هێز پێك دێت و ڕۆژانه و له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی دووكان مه‌شقه‌كان ئه‌نجام ده‌ین تا له و پاڵه‌وانێتیه‌دا ئه‌نجامه‌كان بۆ یانه‌كه‌مان به‌ده‌ست بهێنین .