ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ هه‌ستیاریه‌یان هه‌یه‌ ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ نه‌خۆشی زۆره‌



 
ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هه‌ستیاریان هه‌یه‌ بۆ ده‌رمانی په‌نسلین ئه‌وه‌ مه‌ترسی توشبونیان به‌ چه‌ندین جۆری به‌كتریا هه‌یه‌ كه‌ به‌رگه‌ی‌ ده‌رمانی دژه‌ هه‌وكردنه‌كان ده‌گرن.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ ده‌رمانی په‌نسلین هه‌ستیاریان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ %30 ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌و به‌كتریایانه‌ ده‌بێت كه‌ دژه‌ هه‌وكردنه‌كان كاریان تێ ناكات و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ هه‌وكردنی خوێن و سییه‌كان زیاد ده‌كات.

%69 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ژداری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان كردبوو هه‌ستیاریان به‌ په‌نسلین هه‌بوو مه‌ترسی توشبونیان به‌ به‌كتریای جۆری "MRSA" زۆر بووه‌ و %35 یان ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ به‌كتریای جۆری "C. diff" زۆر بووه‌.

دكتۆر كیمبرلی بلۆمنتال له‌ به‌شی نه‌خۆشیه‌كانی ڕۆماتیزمه‌ و هه‌ستیاری به‌رگری له‌ سه‌نته‌ری "لۆرانس"ی پزیشكی ده‌ڵێت" هه‌ڵه‌ ده‌ست نیشانكردنی هه‌ستیاری به‌رامبه‌ر په‌نسلین به‌تایبه‌ت له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا واده‌كات به‌هه‌ڵه‌ ده‌رمان به‌نه‌خۆش بدرێت و ئه‌مه‌ش زیان به‌ نه‌خۆش ده‌گه‌یه‌نێت"


PM:02:47:07/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌