پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌نجام دانی 11 یاری له قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یاریزانانی یانه‌كانی عێراق ، حسێن عه‌لی حسێن ، له یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی به 8 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته پاڵه‌وانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی عێراق كه 18 یاریزانی ڕكابه‌ر تێیدا به‌شدار بوون هه‌ر له‌و پاڵه‌وانێتیه نوح عه‌لی حسێن له یانه‌ی خانزادی شاری هه‌ولێر به پله‌ی دووه‌م هات و 7,5 خاڵی كۆكرده‌وه .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه له شاری به‌غداد ئه‌نجام درا ، 4 یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شداریان كردوو به ئاستێكی به‌رز له یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه بینران .
دوایی كۆتاهاتنی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش خه‌لاَتی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق به حسێنی پاڵه‌وان درا .
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌بباره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه‌یان ووتی ، پاڵه‌وانێتیه‌كی به‌هێزی پڕ ڕكابه‌ری بوو بۆ سه‌رجه‌م یاریزانان و خۆش به‌ختانه‌ش یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی ئه‌و نازناوه به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌سعه‌د ووتیشی ، له فێرگه‌ی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه‌مانه‌وه تا ئاستی پێشكه‌وتوان یاریزانی خاوه‌ن به‌هره و توانا‌مان هه‌یه‌و ڕكابه‌ری بۆ ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ین .