پێشمه‌رگه سپۆرت -
له ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی پاڵه‌وانێتیی ( وه‌فایه‌ك بۆ خزمه‌ته‌كانت ) تیپی كچانی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه پله‌كانی پێشه‌وه و یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌میان گرتووه .
كانی شه‌وقی و ئه‌وین عه‌لی هه‌ریه‌كه و له چوار یاری دا براوه بوون و ئه‌ژین-یش له كۆی چوار یاری 3 بردنه‌وه و یه‌ك دۆڕاوی هه‌یه .
ئه‌م پاڵه‌وانێتیه كه یاریه‌كانی تا ڕۆژی شه‌ممه 7 ته‌مووز ده‌خایه‌نێت دابین كردنی هۆڵ و سه‌رجه‌م خه‌لاَته‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه یانه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك دڵسۆزیه‌ك بۆ كاكه هیوا له ئه‌ستۆی گرتوون ، ڕێكه‌وت ڕه‌وفی هاوڕێی دێرینی كاكه هیوا بیرۆكه‌ی ڕێكخستنی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌یه‌و خه‌رجیه‌كانی دیكه‌ی له ئه‌ستۆی ئه‌ودان .
له‌م باره‌یه‌وه مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌ست خۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه كردوو سوپاسی سازدانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی ئاراسته كردن چونكه هیوا ئه‌حمه‌د خزمه‌تێكی زۆری به یاری تۆپی سه‌رمێزی كوردستان به گشتی و شاری سلێمانی و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كردووه و شایسته‌ی هه‌موو ڕێز و وه‌فایه‌كه .
ئه‌مه‌و ( شاكۆ شۆڕش و ئاریا به‌ڵێن له ئاستی خونچه‌كان ) بۆ قۆناغی هه‌شت هه‌نگاو ده‌نێن و شاڕۆژ سه‌لاَح و ئه‌شكان كارزان-یش له ئاستی بێچوه‌شێران بۆ هه‌مان قۆناغ یاری ده‌كه‌ن .