پێشمه‌رگه سپۆرت -
ماوه‌ی نۆ ڕۆژه هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی عێراق بۆ ئاستی پێشكه‌وتوانی كوڕان له شاری سلێمانی و له هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌رقاڵی كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێنانن بۆ به‌شداریكردن له پانزه‌هه‌مینپاڵه‌وانێتی كاراتێی ولاَتانی ئاسیا بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز كه له ڕۆژانی 11 تا 15 ته‌مووز له ولاَتی ئوردون به‌ڕێوه ده‌چێت ، له نێو ڕیزی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی عێراق دا ناوی سێ یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ڕاهێنه‌رێكی به‌دی ده‌كرێت كه ئه‌وانیش بریتین له ( سامان فایه‌ق ، شڤان عوسمان و ڕابه‌ر مه‌ولود ) ( شاخه‌وان ئه‌حمه‌د ) .
ئه‌م پاڵه‌وانێتیه زیاتر له 30 ده‌وڵه‌ت تا ئێستا ڕه‌زامه‌ندی به‌شدار بوونی خۆیان ده‌ربڕی وه و سه‌دان یاریزانی كوڕ و كچیش له ولاَته عه‌ره‌بی و ئاسیاویه‌كان به‌شداری تێیدا ده‌كه‌ن ، پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش له هۆڵی شا حه‌مزه‌ی كوڕی حوسێن له شاری حسێنی گه‌نجان و لاوان له ئوردون به‌ڕێوه ده‌چێت .
جێگه‌ی باسه له په‌راوێزی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌شدا خولێكی ڕاهێنانی پله‌ی ئاسیاوی به‌ڕێوه ده‌چێت و شاخه‌وان ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداری ده‌كات .