پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق خولی به‌هێز كردرنی ئاستی ڕاهێنه‌رانی شه‌تڕه‌نجی به‌ڕێوه برد .
خوله‌كه له شاری به‌غداد به‌ڕِێوه چوو تێیداو وه‌ك ڕاهێنه‌ری به‌شداری ته‌ها جه‌لال له یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شداری كرد ، ئه‌مه‌و دوایی كۆتاهاتنی خوله‌كه‌ش ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ی پێشمه‌رگه بووه یه‌كێك له ڕاهێنه‌رانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی یاری شه‌تڕه‌نج .
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یه‌كێتیه‌كه‌یان خوله‌كانی دررێژه پێده‌دات و یه‌كێكیش له‌و خولانه‌ی به‌ره‌و پێش چوونی ئاستی ڕاهێنه‌ران و بونیانه به ڕاهێنه‌ری نێو ده‌وڵه‌تی .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌رده‌وام ده‌بن له چالاكییه‌كانی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق و هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق-یش به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌كه‌ن .