پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی سلێمانی ، پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی كوڕان و كچانی یاریزانانی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاسته‌كانی ( خونچه‌كان ، بێچوه شێران ، تازه‌پێگه‌یشتوان ،ی كوڕان ) ، ( تازه‌پێگه‌یشتوانی كچان و پێشكه‌وتوانی كچان ) له هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ستی پێكرد .
یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌به‌شداری 89 یاریزان له سه‌رجه‌م ئاسته‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بڕیاره یاریه‌كانی ماوه‌ی 3 ڕۆژ بخایه‌نێت .
ڕێكه‌وت ڕه‌ووف ڕاهێنه‌ری پێشووی تۆپی سه‌رمێز له یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا و ووتی ، بۆ ڕۆحی كۆچكردوو كاك هیوا ئه‌حمه‌د به گرنگمان زانی پاڵه‌وانێتیه‌كی كراوه ئه‌نجام بده‌ین كه زۆرینه‌ی یاریزانانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی كوردستان تێیدا به‌شداری بكه‌ن ، هه‌روه‌ك ڕێكه‌وت ئاماژه‌ی پێدا كه جێگه‌ی خۆش حاڵییه زۆرینه‌ی یانه‌كان و یاریزانان ئاماده‌ی به‌شداری بوون له یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه كه بۆ ڕۆحی ئه‌و دڵسۆزه‌ی یاریه‌كه‌مان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین ، ناوبراو ووتیشی له‌سه‌ر ئاستی كوڕان خونچه‌كان 26 یاریزان و بێچوه شێران 19 یاریزان و تازه‌پێگه‌یشتوان 22 یاریزان به‌شدارن و هه‌روه‌ك له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوانی كچان 15 یاریزان و له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوانی كچان 7 كیژه یاریزان به‌شداریان كردووه .
دواجار ووتیشی ئه‌مه ده‌كه‌ینه نه‌ریت و سالاَنه له‌م وه‌خته ئه‌نجامی ده‌ده‌ین .