پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز بۆ هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی لاوانی عێراق ، یه‌كێتی باله‌ی عێراق ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی ڕاسپارد بۆ دروست كردنی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی لاوانی عێراق ، ئه‌مه‌و دوایی دیاری كردنی ئه‌و یاریزانانه و ئه‌نجام دانی سێ كه‌مپی مه‌شقی نێو خۆی و ده‌ره‌كی دواجار ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی لاوانی عێراق پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ڕاگه‌یاند كه تێیدا هه‌ریه‌ك له یاریزان عه‌بدولاَ كه‌ریم له یانه‌ی پێشمه‌رگه و شاهین شوان له یانه‌ی هه‌ولێر وه‌ك دوو یاریزانی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه دیاری كرا .
بڕیاره دوای كۆتاهاتنی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی لاوانی عێراق ، به‌شداری له پاڵه‌وانێتی باله‌ی لاوانی ولاَتانی ئاسیا بكه‌ن كه یاریه‌كانی له ولاَتی به‌حرێن ئه‌نجام ده‌درێن .
جێگه‌ی باسه عه‌بدولاَ كه‌ریم له دایك بووی ساڵی 1999 یه‌و بالاَی 198 سم و یاریزانی پێگه‌ی 3 ( سه‌نته‌ر)ه له یانه‌ی پێشمه‌رگه ، هه‌روه‌ك یاریزان شاهێن شوان له ساڵی 2000 له دایك بووه و به‌رزی بالاَی 197 سم و پێگه‌ی یاریكردنی له یاریگه ، پێگه‌ی 2 ( خه‌لفی ) یه .