دڵه‌ كوتێ هۆكار و چاره‌سه‌ره‌كانی


 
ته‌ندروستی‌ - 

دڵەكوتێ‌ بریتی یە لە زیادبوونی لێدانی ترپەكانی دڵ و لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆرێت.

هۆكارەكان:
1- هیلاكی و ماندوبوونی بەردەوام.
2- دڵە راوكێ‌ و قەلەقی.
3- خواردنەوەی چاو قاوەو چوكلێت بەتایبەت لای ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە.
4- دابەزینی پەستانی خوێن.
5- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و وشك بونەوە.
6- هەستیاری بە هەندێك خواردن و كەم خوێنی.

نیشانەكان: 
1- سەرئێشەیەكەی كەم و ئارەق كردنەوە.
2- ئازاری سنگ و خێرای لێدانی دڵ.
3- توند بونی دڵ و بەردەوامی بۆ ماوەیەكی زۆر.
4- لە هۆش خۆ چوون و بورانەوە و دڵ تێكەڵهاتن.
5- هەناسە توندی زۆر.

چارەسەرەكان:
هەوڵ بدە لە قەلەقی و دڵە راوكێ‌ بە دووربیت، هەناسە هەڵمژینی بەردەوام و سوودی زۆر دەبێت، هەندێ‌ حاڵەت وا پێویست دەكات چارەسەر بەكاربهێنیت و پزیشك ببینیت، پێویسته‌ دووربكه‌ویته‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ كێشانی جگه‌ره‌.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



PM:03:31:05/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 1122 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌